ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، ڕەشنووسی پلانێک کە گەرەنتی ئاسایشی ئەمه‌ریکا بۆ وڵاتەکەی دەخاتە ڕوو بە کردەیی ئامادەیە بۆ ئەوەی پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا بکرێت بۆ پەسەندکردنی.
زێلینسکی لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس"ەوە رایگه‌یاند، "بەڵگەنامەی دوولایەنە سەبارەت بە گەرەنتی ئەمنیی بۆ ئۆکراینا بە کردەوە ئامادەیە لە بەرزترین ئاستدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له داهاتوویه‌كی نزیكدا لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی په‌سه‌ند كردنی.
زێلینسكی ئه‌وه‌شی گوت: به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پلانه ئه‌منییه دۆخی ئۆكراینا له داهاتوودا سه‌قامگیر ده‌بێت و نزیك ده‌بینه‌وه له ئاگربه‌ستیی كۆتایی بۆ وه‌ستانی جه‌نگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.