Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:27

کەشناسی: شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سبەی هەینییەوە شەپۆلێکی دابارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، 8ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، بەڵام بۆ کاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.

بۆ سبەی ڕۆژی هەینی، 9ـی کانوونی دووەم، کەشناسیی پێشبینی دەکات بۆ ڕۆژی هەینی ئاسمان بەگشتی بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە. لە کاتەکانی نیوەڕۆوە شەپۆلێکی دابارین لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوا و پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات، پاشان نمە باران سەرجەم ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەکرێت دابارین تا رۆژی شەممە بەردەوام بێت. خێرایی با لە کاتەکانی نیوەڕۆدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک و پلەی گەرما بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان 1 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو:

شار و ناوچە جیاجیاکان پێنجشەممە هەینی
هەولێر 15 13
سلێمانی 12 11
دهۆک 13 11
کەرکووک 16 13
هەڵەبجە 12 12
زاخۆ 14 9
گەرمیان 17 15
چەمچەمال 15 12
سۆران 9 9
پیرمام 12 12
حاجی ئۆمەران 3 2

         

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.