Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 17:44

لە سەرەتای 2026.. دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان كێیە؟

کوردستان TV
100%

لە كاتژمێرەكانی یەكەمی ساڵی 2026 دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان دیاری كرا، ئەویش ئیلۆن ماسك سەرمایەداری ئەمریكی و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلایە كە سامانەكەی 726 ملیار دۆلاری ئەمریكییە.

گۆڤاری (فۆربس)ی ئابووری لە كاتژمێر 12ی رێكەوتی 1/1/2026 راپۆرتی سامانی دەوڵەمەندەكانی جیهانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی راپۆرتەكە سامانی ئیلۆن ماسك گەیشتووەتە 726 ملیار دۆلار و بەمەش هەر بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ماوەتەوە.

سامانەی ئیلۆن ماسك نزیكەی سێ هێندەی نزیكترین ركابەریتی كە لاری پایگ دامەزرێنەری گۆگڵە.

ئیلۆن ماسك لە ساڵی 2025 چەندان دەستكەوتی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار كرد، لە كۆتاییەكانی ئەمساڵەدا بووە یەكەم كەس لە مێژووی مرۆڤایەتیدا سامانەكەی بگاتە سەرووی 600 ملیار دۆلار، دوای تێپەڕبوونی تەنیا چوار رۆژ سامانەكەی 700 ملیۆن دۆلاریشی تێپەڕاند دوای بردنەوەی كەیسێكی دادگا تایبەت بە خاوەندارێتی كۆمپانیای تێسلا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.