Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

كارتی نیشتیمانی بۆ زیندانیی ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە7-1-2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: بڕی 14 ملیۆن دینار تەرخانكراوه‌ بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو بۆ 2335 سزادراو لە گرتووخانه‌و چاكسازییه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستان.

ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاژانسی عێراقی راگەیاندووه‌: "دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی حکوومەتی ئیتیحادی، بڕی 14 ملیۆن دینار بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی بۆ 2335 سزادراو لە گرتووخانەکانی هەرێم تەرخانکراوە".

گوتیشی: "ئەم ڕێکارە دوای ئەوە دێت کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕی 3 ملیار دیناری بۆ گرتووخانە و چاکسازییەکانی سەرتاسەری عێراق تەرخانکرد".

ئیسحان عه‌بدولره‌حمان ئاماژەی بەوەشکرد: "بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی هەرێم یاداشتێکی فەرمی ئاڕاستەی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق کردووە بۆ داواکردنی خەرجکردنی بەشێک لەو پارەیە بۆ گرتووخانەکانی هەرێم".

ڕوونیشیکردەوە: پڕۆسەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد لە حکوومەتی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم ئەنجام دەدرێت.

 ئاشکراشیکرد: "تێچووی دەرکردنی هەر ناسنامه‌یه‌كی نیشتیمانی 6 هەزار دیناری عێراقییە".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.