Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:55

قیڕکردنی سایدی یەکەمی ڕێگای ستراتیژیی کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پەرەپێدانی کەرتی ڕێگاوبان، کارەکانی قیڕکردنی سایدی یەکەمی ڕێگای کۆڕێ - شەقڵاوە – قەندیل کۆتایی هات.

ڕۆژی چواڕشەممە، 7ـی کانوونی دووەم، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم بۆ پەرەپێدانی کەرتی ڕێگاوبان، کارەکانی قیڕکردنی سایدی یەکەمی ڕێگای کۆڕێ - شەقڵاوە – قەندیل کۆتایی هات کە بەشێکی سەرەکی و گرنگی ڕێگای مێژوویی ''هامڵتۆن''ە، پێش سەری ساڵ بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم پڕۆژەیە بە گوژمەی 90 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە. پڕۆژەکە تەنها دروستکردنی ڕێگا نییە، بەڵکو چەندین کارى ئەندازیاری ئاڵۆز لەخۆ دەگرێت، لەوانە:

تەواوکردنی هەردوو تونێلی ماوەران و میراوە.

دروستکردنی دوو یەکتربڕی گرنگ بە شێوەی ئۆڤەر پاس و ئەندەر پاس.

هەروەها پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند: یەکێک لە کارە هەرە گرنگ و ستراتیژییەکان لەم پڕۆژەیەدا، بریتی بووە لە بنبڕکردنی دیاردەی خزینی زەوی لە بەری ڕاستی شەقامە سەرەکییەکە. بۆ ئەم مەبەستە کار کراوە بۆ ساید-سلۆپکردن کە تێیدا نزیکەی 450 هەزار مەتر سێجا بڕین و هەڵکەندن ئەنجام دراوە، ئەمەش سەلامەتییەکی تەواو بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دابین دەکات.

کۆتاییهاتنی قیڕکردنی سایدی یەکەم لەم ڕێگایەدا، هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو تەواوبوونی گشتگیرى پڕۆژەکە، کە خزمەتێکی بەرچاو بە ژێرخانی گواستنەوە لە هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.