Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:54

هێزەکانی ئاسایشی حەلەب: لە ئەنجامی هێرشی گروپە چەکدارەکان 4 کەس شەهید بوون و 38ی تریش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب زانیاریی نوێیان دەربارەی هێرشی گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بڵاو کردەوە.

هێزەکانی ئاسایش ڕایانگەیاند ئەو گرووپانە بە درۆنێکی خۆکوژ گەڕەکی "شقێف"یان بۆردومان کردووە، هاوکات بە تانک دەوروبەری بەرەی کاستێلۆ و هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تۆپباران دەکەن.

ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە کە هێزەکانیان وڵامی سەرچاوەی هێرشەکان دەدەنەوە و لە نزیکەوە چاودێریی ڕەوشی مەیدانی دەکەن، هەروەها هەموو ڕێکارێکی پێویستیان بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەکان گرتووەتە بەر.

بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی ئاسایش، لەو هێرشانەی لە نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەوە بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە دەستیان پێ کردووە، تا ئێستا 4 کەس شەهید بوون و 38 کەسی تریش بریندار بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.