بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی چوارشيممە، 7ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بۆ سبەی، ڕۆژی پێنجشەممە، 8ـی کانوونی دووەم، پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا بێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو. پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و لە ئاستی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆدا دەمێننەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 17 پلە / سبەی 17
سلێمانی: 15 پلە / سبەی 15
دهۆک: 16 پلە / سبەی 16
کەرکوک: 18 پلە / سبەی 19
هەڵەبجە: 13 پلە / سبەی 13
گەرمیان: 20 پلە / سبەی 21
زاخۆ: 16 پلە / سبەی 16
سۆران: 9 پلە / سبەی 9
پیرمام: 13 پلە / سبەی 13
چەمچەماڵ: 17 پلە / سبەی 17
حاجی ئۆمەران: 5 پلە / سبەی 5
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.