Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:14

لە ساڵی 2025 کۆمەڵێک پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 1.8 ملیار دینار لە بنەسڵاوە جێبەجێ کراون

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی شارۆچکەکان، لە ساڵی 2025دا کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزارییان بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 831 ملیۆن دینار لە بنەسڵاوە جێبەجێ کردووە

ڕۆژی چوارشەممە،7ـی کانوونی دووەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە لە ساڵی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی دروستکردنی شەقام، نۆژەنکردنەوە، کۆنکریتکردن و جوانکاری جێبەجێ کراون.

 گرنگترین پڕۆژەکان بریتین لە:

پەرەپێدانی ڕێگاوبان: گەورەترین پڕۆژە بریتی بوو لە دروستکردنی سایدێک و نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەم لە نزیک سەنتەری لاوان و بازاڕی سەرەکیی بنەسڵاوە بە گوژمەی 1،680،000،000 ملیارێک و شەش سەد و هەشتا ملیۆن دینار. هەروەها قۆناغی یەکەمی دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکان بە گوژمەی 87 ملیۆن دینار ئەنجام دراوە.

خزمەتگوزاری گەڕەکەکان: پڕۆژەی کۆنکریتکردنی شەقامەکان لە چەند گەڕەکێکی جیاواز و دانانی سەرەبلۆک بۆ زەوییەکانی گەڕەکی (گەڕەسۆر) بە گوژمەی 30 ملیۆن دینار جێبەجێ کراون.

ژینگەیی و جوانکاری: بە مەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و جوانکردنی سیمای شارەکە، پڕۆژەی چاندنی دار و سەوزکردنی دوورگە ناوەندییەکان بە گوژمەی 17 ملیۆن دینار ئەنجام دراوە. هەروەها دروستکردنی نیشانەی (I love bnaslawa) و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان بە گوژمەی 7 ملیۆن دینار جێبەجێ کراوە.

 بەرەنگاربوونەوەی لافاو: وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی زستان، بە گوژمەی 10 ملیۆن دینار سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکان و ئاوەڕۆکان پاک کراونەتەوە و نۆژەن کراونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەکێکی دیکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ساڵی 2025 لە بنەسڵاوە، بریتی بوو لە دابەشکردنی 4937 پارچە زەوی لە قۆناغی یەکەمدا بەسەر فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری ئەو شارەوانییە، کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بوژانەوەی ناوچەکە و دابینکردنی نیشتەجێبوون دەبێت.

جێی ئاماژەیە، سەرجەم ئەم پڕۆژانە بە هاوکاری تیمی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر ئەنجام دراون، کە تێیدا چەندین شەقامی نوێ کراونەتەوە و ئەو شەقامە کۆنانەشی پێویستیان بە چاککردنەوە بووە، نۆژەن کراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.