دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد كه بۆ له‌مه‌ودوا وڵاته‌كه‌ی له پڕۆسه‌ی دروستكردنی چه‌كدا خێراتر ده‌بێت و به‌تایبه‌تیش له دابینكردنی چه‌ك بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمانی.
تره‌مپ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانه كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا گوتی: له‌مه‌ودوا پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك خێراتر ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی پیشه‌سازیی چه‌ك توندتر ده‌بێت.
گوتیشی: ئێمه ئێستا باشترین چه‌كمان له جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانمان كاتێكی زۆریان ده‌وێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و چه‌كانه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها گوتی: به به‌ڵێنده‌ران و كۆمپانیاكان ده‌ڵێن له ئێستاوه په‌له بكه‌ن له پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كدا.
ئه‌م لێدوانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له كاتێكدایه كه دوێنێ دووشه‌ممه پیت هێگسێت وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی هیچ كات ئاره‌زووی جه‌نگی له‌گه‌ڵ هیچ وڵات و لایه‌نێك نییه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو كات بۆ به‌رگری و وه‌ڵامدانه‌وه ئاماده‌بێت، ئه‌گه‌ریش به‌سه‌ری فه‌رز كرا هه‌موو كات به سه‌ركه‌وتن لێی بێته ده‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.