Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:53

یانەی چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەرێكی نوێ واژۆ كرد

کوردستان TV
100%

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەمرۆ سێشەممە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەرێكی لاوی ئینگلیزی بەناوی لیام رۆسینیۆر واژۆ كرد بۆ ئەوەی تا ساڵی 2032 راهێنەرایەتی تیپەكە بكات.

گرێبەستەكەی نێوان رۆسینیۆر و یانەی چێڵسی ئەمڕۆ سێشەممە بەپەلە واژۆی كراوە دوای ئەوەی هەردوولا رێككەوتنی زارەكی لە نێوانیاندا كرد، چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتوودا راهێنەرە نوێیە تەمەن 41 ساڵییەكە بەفەرمی پێشكەشی هەوادارانی یانەی چێڵسی بكرێت.

رۆسینیۆر ئەمساڵ راهێنەری یانەی ستراسبۆرگی فڕەنسی دەكرد، پێشتریش راهێنەرایەتی هەریەك لە یانەكانی دێربی و هالی لە خولی تۆپی پێی ئینگلیزیدا كردووە.

یانەی چێڵسی بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزەی لە خولی نایابی ئینگلیزیدا و تێكچوونی پەیوەندییەكانیان، لە شەوی سەری ساڵی نوێ گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەكەی ئینزۆ ماریسكای هەڵوەشاندەوە و لە یاریگەی ستامفۆرد بریچ دووری خستەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.