Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:04

ئیسرائیل رێگریی له‌ میدیا جیهانییه‌كان ده‌كات بچنه‌ ناو كه‌رتی غه‌ززه‌

کوردستان TV
100%

 بەگوێرەی یاداشتێک کە نووسینگەی داواکاری گشتیی ئیسرائیل بەناوی حکوومەتەوە پێشکەشی سوپای کردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل دادگای باڵای ئیسرائیلیان ئاگادار کردۆتەوە کە قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی ڕۆژنامەنووسانی بیانی بۆ کەرتی غەززە دەبێت هەر لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ مانگێكه‌ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕێگرییان لە ڕۆژنامەنووسانی بیانی کردووە کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ بچنە ناو كه‌رتی غه‌ززه‌، تەنیا ڕێگەیان بە ژمارەیەکی کەم داوە بچنە ناو خاکی فەلەستینەوە ئه‌ویش بە یاوەری هێزەکانیان.

لای خۆیه‌وه‌، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی بیانی کە نوێنەرایەتی سەدان ڕۆژنامەنووسی بیانی دەکات لە ئیسرائیل و ناوچە فەلەستینییەکان ساڵی ڕابردوو داواکارییان ئاراستەی دادگای باڵای ئیسرائیل کرد دەستبەجێ ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیی بدرێت بچنە ناو کەرتی غەززە.

جێی باسه‌، ڕۆژی 23ی تشرینی یەکەم، دادگا یەکەم دانیشتنی خۆی لەو دۆسیەیە ئەنجامدا و بڕیاریدا مانگێک مۆڵەت بە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بدات بۆ ئەوەی پلانێک دابڕێژن بۆ ڕێگەدان بە ڕۆژنامەنووسان كه‌ بچنە ناو ئەو کەرتە.  

لەو کاتەوە دادگا کاتێکی زیاتری بە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل داوە بۆ پێشکەشکردنی پلانەکەیان.

حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌ وه‌ڵامی دادگای باڵای وڵاته‌كه‌دا رایگەیاندووه‌، پێویستە قەدەغەکردنی هاتنە ناوەوەی ڕۆژنامەنوسانی بیانی بۆ غەززە بەردەوام بێت، بە ئاماژەدان بە مەترسییە ئەمنییەکان بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل و سنووره‌كانی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.