به‌هۆی به ته‌مه‌ندا چوون و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ستی كار حكوومه‌تی چین یاسا توونده‌كانی له‌سه‌ر رێژه‌ی له‌دایكبوون هه‌ڵگرتووه و جۆرێك له ئازادی داوه‌ته خێزانه‌كان كه منداڵ بخه‌نه‌وه.
له یاسا نوێیه‌كانی حكوومه‌تی چیندا هاتووه، ده‌وڵه‌ت ئازادییه‌كی ئاره‌وومه‌ندانه ده‌داته هاوسه‌ران بۆ وه‌چه خستنه‌وه و دروستكردنی منداڵ و سیاسه‌تی ناچاركردنی یه‌ك منداڵی و دوو منداڵی هه‌ڵگرتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ساڵه چین سیاسەتێكی نه‌رم په‌یڕه‌و ده‌كات به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ران له‌باره‌ی وه‌چه خستنه‌وه‌وه،
میدیاكانی چین بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، له ئیستادا وڵاتەکە خۆی دەبینێتەوە له قەیرانێکی دیمۆگرافیای مرۆیی و ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەسەریەکه به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت کەمیکردووە.
به‌پێی تازه‌ترین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینیان کردووە کە ژمارەی دانیشتووانی چین له داهاتوودا لە یەک ملیار و 400 ملیۆن کەسەوە بۆ 800 ملیۆن کەس تا ساڵی 2100 دابەزێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.