Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:54

سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی دوو گوندی لوبنان دەكات چۆڵی بكەن

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتووانی دوو گوندی باشووری لوبنان كرد گوندەكەیان چۆل بكەن، چونكە هێرش دەكاتە سەر گوندەكە.

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە لەراگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: داوا لە دانیشتووانی هەردوو گوندی ئەنان و منارە لە باشووری لوبنان دەكەین گوندەكە چۆڵ بكەن، چونكە هێرش دەكەینە سەر بنكە و ژێرخانی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە هەردوو گوندەكەدا.

سوپای ئیسرائیل كاتی هێرشكردنە سەر دوو گوندەكەی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام رایگەیاندووە كە بەمزووانە دەبێت.

هەروەها داواشی كردووە بەلایەنی كەم 300 مەتر لە شوێنە سەربازی و بنكە و بارەگاكانی بزووتنەوەی حەماس دوور بكەونەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.