بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە، داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، دواوادەی کۆتایی بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان ڕێکەوتی پێنجشەممە، 15/10/2026 دەبێت. بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشیکردووەتەوە، هەر هاووڵاتییەک لەو وادەیەدا مامەڵەکانی تەواو نەکات، خۆی بەرپرسیار دەبێت و مافی بەشداریکردنی لەدەست دەدات.
پێویستییەکان بۆ تەواوکردنی مامەڵەکان بریتین لە: پێشکەشکردنی کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت، پێشکەشکردنی کۆپییەک لە ژمارەی دیجیتاڵی بایۆمەتری، ئامادەبوونی کەسی ناوبراو بەشێوەی ڕاستەوخۆ هەروەها پێدانی بڕی 6,000,000 دیناری عێراقی وەک گوژمەی یەکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.