Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 15:18

ئیمانوێل ماکرۆن: مادۆرۆ دیکتاتۆر بوو بەڵام پشتیوانی شێوازی دەستگیرکردنەکەی ناکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانی لەو شێوازە ناکات کە ئەمەریکا بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزۆێلا بەکاریهێناوە، لە هەمان کاتدا نەمانی مادۆرۆ بە هەواڵێکی خۆش وەسف دەکات.

مۆد بریگۆن، گوتەبێژی حکوومەتی فەرەنسا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ڕۆژی دووشەممە لە میانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا جەختی کردووەتەوە کە پاریس نە پشتیوانی دەکات و نە ڕەزامەندە لەسەر ئەو شێوازەی ئەمەریکا بۆ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ و گواستنەوەی بۆ خاکەکەی گرتوویەتیەبەر.

گوتەبێژەکەی حکوومەتی فەرەنسا ئاشکرای کرد، سەرەڕای تێبینی لەسەر شێوازی ئۆپەراسیۆنەکە، ماکرۆن مادۆرۆی بە دیکتاتۆر ناوبردوە و ڕایگەیاندووە کە ڕۆیشتنی ناوبراو لە دەسەڵات هەواڵێکی خۆشە بۆ گەلی ڤەنزۆێلا.

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە پێشتر رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، بەتایبەتی لەلایەن پارتە چەپەکانەوە، کە گلەیی ئەوەیان لێ دەکرد لە یەکەم کاردانەوەیدا ئیدانەی شێوازی ئۆپەراسیۆنەکەی واشنتنی نەکردبوو.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.