بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرز دەبێتەوە.
ڕۆژی دووشەممە، 5ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بەپێی ئاسمانی هەرێم بە گشتی لەنێوان تەنکە هەوری بەرز و نیمچە هەوردا دەبێت. پلەکانی گەرما بە 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بۆ سبەی سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەم، پێشبینی دەکات ساردی و سەقامگیری ئاسمان بەردەوام بێت و ئاسمان لەنێوان ساماڵ و تەنکە هەوردا بێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە شارەکانی هەرێم:شارەکان ئەمڕۆ دووشەممە سبەی سێشەممە
| دەڤەر | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 13 | 14 |
| سلێمانی | 12 | 12 |
| دهۆک | 11 | 12 |
| کەرکووک | 14 | 15 |
| هەڵەبجە | 12 | 12 |
| سۆران | 9 | 10 |
| گەرمیان | 14 | 16 |
| زاخۆ | 11 | 11 |
| پیرمام | 12 | 12 |
| چەمچەماڵ | 13 | 14 |
| حاجی ئۆمەران | 2 | 5 |
| ئاکرێ | - | 13 |
بەپێی ئەم خشتەیە، نزمترین پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکانی وەک حاجی ئۆمەران دەبێت و بەرزترین پلەش لە ناوچەی گەرمیان تۆمار دەکرێت کە دەگاتە 16 پلەی سیلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.