Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 17:49

دوای ڤەنزوێلا.. ئەمریكا هەڕەشە لە كوبا دەكات

کوردستان TV
100%

دوای ئۆپەڕاسیۆنەكەی ڤەنزوێلا و دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ئەو وڵاتە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەڕەشەی توندی لە كوپا كرد و جەختی كردەوە كە "واشنتن رژێمی كوبای بەدڵ نییە".

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: حكوومەتی كوبا كێشەی گەورەی دروست كردووە و ئێستا لە تەنگژەدایە، ناشی شارینەوە كە ئێمە رژێمی ئەو وڵاتەمان بەدڵ نییە".

رۆبیۆ ئەو قسانەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ویلایەتی فلۆریدا گوت و رایگەیاند: حكوومەتی كوبا لەلایەن چەند كەسێكی نەشارەزا و پیر و پەككەوتە بەڕێوەدەبرێت.

سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنی دەستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گوتی: حكوومەتێكی سیخوڕی پڕ لە كۆكایین بوو و چەند كەسێك دەستیان بەسەر تەواوی وڵاتدا گرتبوو.

ئاماژەی بەوەش دا "ئەگەر من كاربەدەستێكی كوبا بام و ئێستا لە هاڤانا بوومایە، بەلایەنی كەم دەبوو هەست بە ترسێكی گەورە بكەم".

بەرەبەیانی رۆژی شەممەی رابردوو هێزێكی تایبەتی سوپای ئەمریكا ئۆپەڕاسیۆنێكی تۆكمە و نهێنییان لە كۆشكێك لە وڵاتی ڤەنزوێلا ئەنجام دا و تێیدا نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا و هاوسەرەكەیان رفاند.

دوای ئۆپەڕاسیۆنەكە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە نیكۆلاس و هاوسەرەكەی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر و تیرۆر لە دادگایەكی فیدڕالی لە نیۆیۆڕك دادگایی دەكرێن. جەختیشی كردەوە كە وڵاتەكەی ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات تاكو سەرۆكێك بۆ وڵاتەكە بەشێوەی ئاشتی دادەنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.