پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان بكات.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی لەبارەی كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو رایگەیاند "پێشبینی دەكرێت لە سبەی دووشەممەوە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی نیمچە گەرمی مامناوەند کە سەرچاوەکەی لە باکوری ئەفریقاوەیە، پلەکانی گەرما 2-3 پلەی سیلیزی بەرز بێتەوە".
راشیگەیاند "كەشوهەوا لە رۆژدا كەمێك گەرم دەبێتەوە، بەڵام لە شەواندا پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە بەتایبەت لە ناوچە دەشتاییەکاندا كە هەست بە ساردی و سەرمایەكی زۆر دەکرێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەكانی گەرما هەر لەژێر سفڕی سیلیزی دەمینێتەوە.
شارەزاكەی كەشناسی رایگەیاند: پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی هەینی داهاتوو رێكەوتی 9/1/2026 ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیە پاشەکشە بکات و نزمەپاڵەپەستۆ جێگەی بگرێتەوە، هەروەها شەپۆلێکی دیكەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.