Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:26

ئاسانکاری دیكە بۆ قوتابییانی چەمچەماڵ دەكرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کارئاسانی نوێ بۆ ئەو قوتابییانەی قەزای چەمچەماڵ دەکات کە بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خوێندن دەیانگرێتەوە. بەپێی بڕیارێکی نوێ، چیتر پێویست ناکات قوتابیان بۆ سەلماندنی شوێنی نیشتەجێبوونیان پشتگیری لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بهێنن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە فەرمانێکی وەزاری، بڕیاردرا بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕۆتین، پڕۆسەی لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی قوتابیانی چەمچەماڵ بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 خێرا بکرێت.

وەزارەت ڕایگەیاندووە کە بەشەکانی تۆماری گشتی و دارایی زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی "زانکۆلاین" وردبینی دەکەن. قوتابیان خاوەنی کۆدی تاقیکردنەوەی 13 ژمارەیین؛ ئەگەر ژمارەی (5 و 6)ی کۆدەکەیان بریتی بوو لە (05)، ئەوا دەسەلمێنرێت کە دەرچووی پەروەردەی چەمچەماڵ و نیشتەجێی ناوچە زیانلێکەوتووەکانن و ڕاستەوخۆ کارتی لێخۆشبوونیان بۆ دەکرێت.

ئەم بڕیارە وەک هاوخەمییەک بۆ خەڵکی چەمچەماڵ و دەوروبەری بەهۆی کارەساتە سروشتییەکەی ئەم دواییە دەرچووە و ئەمانە دەگرێتەوە:

قوتابیانی خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس).

قوتابیانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا).

هەردوو سیستمی خوێندنی (پارالێڵ و ئێواران) لە سەرجەم زانکۆ حکوومییەکان.


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.