سوپای ڤه‌نزوێلا له كاردانه‌وه‌كانی ده‌ستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاند، دادگای باڵای وڵاته‌كه جێگری مادۆرۆی سه‌رۆكی له‌كارلادراو وه‌كو سه‌رۆكی به وه‌كاله‌ت بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئه‌مرۆ یەکشەممە 4-1-2026 سوپای ڤەنزوێلا رایگەیاند کە دێلسی ڕۆدریگێز جێگری نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی لەکارلادراوی وڵاتەکەی وەک سەرۆکی بە وەکالەت ناساند، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلایان له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی دەرهێنا بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی دادگای بكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه، ڤلادیمێر پادرینۆ وەزیری بەرگری ڤه‌نزوێلا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پشتگیری لە بڕیارێکی دادگای باڵای وڵاته‌كه‌ی کرد کە ڕۆدریگێزی وەک سەرۆکی بە وەکالەت بۆ ماوەی 90 ڕۆژ دەستنیشانکرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.