هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆ سەر کاراکاس بۆ دەستگیركردنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا، زۆرێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکای نائارام کرد و زۆرێكیشی دڵخۆش كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هێرشه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا و ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر له دوای سه‌ركه‌وتنی پلانی هێرشه‌كه و ده‌ستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا دۆناڵد ترەمپ رایگه‌یاند: "ئیتر ئەمریکا ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات."
دواتر مادۆرۆ و هاوسەرەکەی بە هێلیکۆپتەر بەرەو شاری نیویۆرک گواسترانەوە و لەوێش ڕووبەڕووی تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک بوونه‌ته‌وه و له رۆژانی داهاتوودا دادگایی ده‌كرێن.
كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان
وڵاتانی وەک چین، ڕووسیا و ئێران کە پەیوەندییەکی دێرینییان لەگەڵ حکوومەتی مادۆرۆ هەیە، بە خێرایی ئۆپەراسیۆنەکەی ئه‌مه‌ریكایان شەرمەزار کرد. بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له هاوپەیمانەکانی ئەمریکاش لەنێویاندا یەکێتی ئەوروپا نیگه‌رانی خۆیان به‌و هێرشه كتوپڕه ده‌ربڕی.
جگه له‌وه ئیتاڵیا و ئیسرائیل کە سەرکردەکانیان بە توندی پشتگیری لە ترەمپ دەکەن زیاتر پشتگیریان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕی.
لێرەدا بۆچوونی وڵاتان و كاردانه‌وه جیهانییه‌كان دەخەینەڕوو:
چین
چین داوای کرد مادۆرۆ دەستبەجێ ئازاد بکرێت ئیدانەی ئۆپەراسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئەمه‌ریکای بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا كرد به پێشێلكاریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوی برد.
رووسیا
رووسیا داوای لە سەرکردایەتی ئەمریکا کرد بە هەڵوێستی خۆیدا بچێتەوە و سەرۆکی هەڵبژێردراوی یاسایی وڵاتی ڤه‌نزوێلای خاوەن سەروەری و هاوسەرەکەی ئازاد بکات.
کۆریای باکوور
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور گرتنی مادورۆی بە دەستدرێژییەکی جددی بۆ سەر سەروەری وڵاتان ناوبرد.
ئێران
ئێران کە ساڵی ڕابردوو تره‌مپ بۆردومانی کرد، ڕایگەیاند: هێرشە سەربازییەکەی ئەمه‌ریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا به پێشێلکردنی ئاشکرای ئۆتۆنۆمی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی ڤه‌نزوێلا ناوبرد و بە توندی
یدانەی كرد.
مەکسیک
مەکسیک کە ترەمپ هەڕەشەی هێزی سەربازیشی کردووە لەسەر بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بە توندی ئیدانەی کردە سەربازییەکەی ئەمریکای لە ڤەنزوێلا کرد و گوتی: ئه‌م هه‌نگاوه سەقامگیریی ناوچەکە بە شێوەیەکی جددی دەخاتە مەترسییەوە.
کۆڵۆمبیا
سەرۆکی کۆڵۆمبیا گوستاڤۆ پێترۆ کە وڵاتەکەی دراوسێی ڤەنزوێلایە ئەو کارەی ئەمه‌ریکای بە هێرشکردنە سەر ئۆتۆنۆمی ئەمه‌ریکای لاتین ناوبرد کە دەبێتە هۆی قەیرانی مرۆیی.
کوبا
کوبا کە هاوپەیمانێکی بەهێزی ڤەنزوێلایە، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكای به تیرۆری دەوڵەتی دژی گەلی ئازای ڤەنزوێلای ناو برد.
فەرەنسا
ژان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازیی ئەمه‌ریکا بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا یاسا نێودەوڵەتییەکانی تێکداوە و هیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی ناوخۆیی ڤەنزوێلا ناكات. بەڵام دواتر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆمار گوتی: ڤەنزوێلاییەکان دەتوانن دڵخۆش بن بە ڕووخانی مادۆرۆ.
ئیسپانیا
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، دەستێوەردانەکە پێشێلکردنی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نادڵنیایی و میلیتاریزم ده‌بات.
یەکێتی ئەوروپا
کاجا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا داوای "خۆگرتن" و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکانی لە ڤەنزوێلا كرد و جەختی لەوە کردەوە کە مادۆرۆ شەرعیەتی نییە.
بەریتانیا
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کیر ستارمەر ڕایگەیاند، بەریتانیا لەگەڵ ئەمریکا تاوتوێی دۆخی پەرەسەندووی ڤەنزوێلا دەکات و ڕایگەیاند، بەریتانیا هیچ فرمێسکێک لەبارەی لەناوچوونی ڕژێمەکەی مادۆرۆ ناڕێژێت.
ئیتاڵیا
سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا جۆرجیا مێلۆنی کە هاوپەیمانی ترەمپە، ئاماژەی بەوەدا کە کردەوە سەربازییەکەی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا شەرعی و بەرگرییە.
ئیسرائیل
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل پاڵپشتی کردەوەی بەهێزی ئەمریکا دەکات لە ڤەنزوێلا بۆ گەڕاندنەوەی ئازادی و دادپەروەری بۆ ئەو پارچه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئۆکراینا
ئاندری سیبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، تیشکی خستە سەر نەبوونی شەرعیەتی مادۆرۆ و سەرکوتی حکوومەتی ڤەنزوێلای كرد و پشتگیری لە دیموکراسی و مافی مرۆڤ و بەرژەوەندییەکانی ڤەنزوێلاییەکانی کرد.
ئەفریقای باشوور
به‌رپرسانی باڵای ئەفریقای باشوور رایانگه‌یاند: هێزی نایاسایی و تاکلایەنە لەم جۆرە كرده سه‌ربازییانه‌دا سەقامگیری و نەزمی نێودەوڵەتیی و یەکسانی لە نێوان گەلان تێکدەدات.
نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە قووڵی نیگەرانی خۆی ده‌ربڕی لە هێرشەکانی ئەمه‌ریکا و رایگه‌یاند: پێشبینییەکی مەترسیدار چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م
پاپای مه‌سیحییه‌كانی جیهان كه به ره‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكییه رایگه‌یاند، پێویسته دادپه‌روه‌ری بۆ گه‌لی ڤه‌نزوێلا بگه‌ڕێته‌وه و خۆشگوزه‌رانی بۆیان گه‌ره‌نتی بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.