Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:44

پاپا لیۆ: دەبێت خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا بگه‌ڕێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یەکشەممە پاپا لیۆی چواردەهەم ڕایگەیاند کە دەبێت خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ڤەنزوێلا بگه‌ڕێته‌وه‌ دوای ڕووخانی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکوه‌زیرانی له‌كارلادراوی ڤه‌نزوێلا.

پاپا لیۆی چوارده‌یه‌م له‌كاتی مه‌راسیمی نزا كردن له‌ مه‌یدانی گه‌وره‌ی ڤاتیكان رایگه‌یاند: دوای ده‌ستگیركردنی نیكۆلاس مادۆرۆی له‌كارلادراو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا پێویستە سه‌روه‌ریی بۆ وڵاتەکە گەرەنتی بکرێت.

دوای نوێژی ئەنجێلۆس لە گۆڕەپانی سانت پیتەر، پاپا لیۆ یەکەم پاپای ئەمه‌ریکا بە جەماوەرەکەی گوت کە "دەبێت خۆشگوزەرانی گەلی خۆشەویستی ڤەنزوێلا له‌به‌رچاو بگیرێت و نابێت هاووڵاتییانی سڤیل باجی هه‌ڵه‌ی سیاسییه‌كان بده‌ن."

پاپا لیۆ ئه‌وه‌شی گوت: ده‌بێت بیر له‌ بژارده‌ی دادپه‌روه‌ری بكرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی هه‌ژاری ڤه‌نزوێلا تا له‌ نه‌هامه‌تییه‌كان رزگارییان بێت.

ئەم لێدوانەی پاپا لیۆ ڕۆژێک دوای ئەوە هات کە هێزی تایبەتی ده‌لتای ئەمریکا مادۆرۆیان لە کاراکاس گرت و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە له‌مه‌ودوا ئەمریکا ڤەنزوێلا بەڕێوەدەبات و سوود لە یەدەگی نەوتی وڵاتەکەی وەردەگرێت بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.