ئه‌مرۆ یەکشەممە هێزی هاوبه‌شه‌ی بەریتانیا و فەرەنسا رایانگەیاند، کە له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شدا هێرشیان بۆ سەر گرووپی دەوڵەتی ئیسلامیی لە سووریا ئەنجامداوە، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێگری‌کردن لە سەرهەڵدانەوەی توندڕەوە ئیسلامییەکان.
لای خۆیه‌وه سوپای فەرەنسا رایگەیاندووە، ئه‌و هێرشه هاوبه‌شه‌ی كه كردوویانه له‌گه‌ڵ سوپای به‌ریتانیا له ناوچه‌ی پالمیرا له سووریا بۆ دروستكردنی سه‌قامگیریی بووه له ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی توندره‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌توانن گه‌شه به مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا رایگەیاندووه، شەوی شەممە لەگەڵ فەرەنسا هاوکاریان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەیەکی ژێرزەمینی لە سووریا کە پێدەچێت لەلایەن گروپی دەوڵەتی ئیسلامی بۆ هەڵگرتنی چەک بەکارهاتبێت.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی شاهانە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ فەرەنسا هێرشێكی سه‌ركه‌وتوویان بۆ سەر داعش ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه بۆردومان كراوه له ناوچه‌ی پالمیرا كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی سووریا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە چەک و تەقەمەنی تێدا هەڵگیرابوو.
وەزارەتی به‌گریی به‌ریتانیا ده‌شڵێت: بۆردومانکردنه‌كه لە باکووری شوێنی کۆنی پالمیرا بووه و هیچ مەترسییەکی بۆ خەڵکی مەدەنی دروست نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.