Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 08:35

لە سلێمانی زیاتر لە 76 مێگاوات کارەبا لە ڕێگای سیستەمی وزەی خۆرەوە دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەپێی نوێترین ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، بەکارهێنانی سیستمی وزەی خۆر (سۆلار) لە سنووری پارێزگاکەدا ڕووی لە زیادبوونێکی بەرچاو کردووە و تا ئێستا زیاتر لە 76 مێگاوات کارەبا لە ڕێگەی ئەو سیستمەوە بەرهەم دەهێنرێت.

بەشی وزە نوێبووەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، تا ڕێکەوتی 4ـی کانوونی دووەمی 2026، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سیستەمی وزەی خۆریان داناوە و بە فەرمی تۆمارکراون، گەیشتووەتە 2590 هاوبەش. کۆی بڕی کارەبای بەرهەمێنراو لەلایەن ئەم هاوبەشانەوە گەیشتووەتە 76.390 مێگاوات.

خواستی هاوڵاتیان و خاوەنکاران بۆ بەکارهێنانی وزەی پاک بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر کەرتە جیاوازەکاندا دابەشبووە:

ماڵان: 2163 هاوبەش.

کەرتی بازرگانی: 337 هاوبەش.

کەرتی کشتوکاڵ: 70 هاوبەش.

کەرتی پیشەسازی: 15 هاوبەش.

فەرمانگە میرییەکان: 5 هاوبەش.

هۆکاری زیادبوونی خواست

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار دەبنەوە لە گرنگیی وزەی نوێبووەوە و ڕوو لە دانانی سیستەمی سۆلار دەکەن. ئەم هەنگاوە جگە لەوەی تێچووی کارەبا بۆ هاوبەشەکان کەم دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر تۆڕی نیشتمانیی کارەبا و پاراستنی ژینگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.