بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەیەکى کەم دەکات و لە کاتەکانی بەیانیاندا سەرما و دیاردەی بەستن بەردەوام دەبێت.
رۆژی یەکشەممە، 4ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و سارد دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆوە هەور لە ئاسماندا دروست دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای شارەکان بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 10 پلە
سلێمانی: 7 پلە
دهۆک: 10 پلە
زاخۆ: 11 پلە
چەمچەماڵ: 10 پلە
پیرمام: 7 پلە
سۆران: 3 پلە
ئاکرێ: 2 پلە
حاجی ئۆمەران: 1 پلە
بۆ سبەی دووشەممە، 5ـی کانوونی دووەم، کەشناسی پێشبینی دەکات: کەشوهەوا بە ساردی بمێنێتەوە و لە کاتەکانی بەیانی زوودا ''دیاردەی بەستن'' ڕوو بدات. ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان بە پەڵە هەور و نیمچە هەور دەمێنێتەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 پلەی تر بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای سبەی دووشەممە:
هەولێر: 11 پلە
سلێمانی: 8 پلە
دهۆک: 11 پلە
زاخۆ: 10 پلە
هەڵەبجە: 8 پلە
چەمچەماڵ: 11 پلە
گەرمیان: 9 پلە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.