Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 13:26

بارسێلۆنا بە نهێنی کار بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز دەکات

100%

ڕاپۆرتە وەرزشییەکان ئاشکرایان کردووە کە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە شێوەیەکی نهێنی دەستی بە جوڵە کردووە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری و چاوەکانی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین.

پێشتر ناوی خولیان ئەلڤارێز، هێرشبەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بە یانە کەتەلۆنییەکەوە دەبەسترایەوە، بەڵام بەهۆی داواکارییە داراییە بەرزەکانی یانە مەدریدییەکە کە ئامادە نەبوو بە کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، بارسێلۆنا ڕووی لە پلانێکی جێگرەوە کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەکۆی  (Jijantes) دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا، هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەلیخاندرۆ کامانیۆ بریکاری لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئەنجام داوە. ئەم هەنگاوە نیشانەی جددیبوونی بارسێلۆنایە بۆ گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئەرژەنتینییە.

لاوتارۆ مارتینێز کە تەمەنی 28 ساڵە، یەکێکە لەو یاریزانانەی کە هەم لای دیکۆ و هەم لای هانسی فلیک، ڕاهێنەری بارسێلۆنا پێگەیەکی تایبەتی هەیە. ئەمەش بەهۆی توانای بەرز لە گۆڵکردن و بەشداریکردنی کاریگەر لە بنیاتنانی هێرشەکاندا. جگە لەوەش، گواستنەوەی لاوتارۆ تێچوویەکی کەمتری دەوێت بەراورد بە گرێبەستەکەی ئەلڤارێز.

بارسێلۆنا چەندین ساڵە چاودێری لاوتارۆ دەکات و ئێستا بە هەلی دەبینێت بۆ ئەوەی بە فەرمی ئەو یاریزانە ڕازی بکات بۆ پۆشینی درێسی کەتەلۆنییەکان لە وەرزەکانی داهاتوودا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.