Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 13:02

لە هەولێر 3 ئەندامی یەک خێزان لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا

100%

لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی سەرەکیی خەبات - هەولێر، سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ی ئابی 2026، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکیی نێوان قەزای خەبات و شاری هەولێر ڕوویدا. بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

لە ئەنجامی توندیی ڕووداوەکەدا، سێ ئەندامی خێزانەکە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. هاوکات بەرپرسانی تەندروستیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکەن، کە سێ سەرنشینی دیکەی هەمان ئۆتۆمبێل بە برینداری گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی "ڕۆژئاوا" لە هەولێر.

سەرچاوە پزیشکییەکان ڕایانگەیاندووە، کە باری تەندروستیی دوو بریندار ناجێگیرە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان. لای خۆشییەوە پۆلیسی هاتوچۆ دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری سەرەکیی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.