Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 14:09

پەروەردەی سۆران لە چەند ناوچەیەک پشووی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران، لە پەیامێکی ئاگادارکردنەوەدا بۆ ڕای گشتی، چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە پرسی پشوو و دەوامی ناوەندەکانی خوێندن بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە ڕاگەیاند.

لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری پەروەردە، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکانی سنووری ئیدارەی سۆران کە بە ڕاوێژ لەگەڵ قایمقامەکان، بڕیار لەسەر پشوو بدەن. بڕیاری پشوو بەپێی شوێنی جوگرافی، ڕەوشی کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە لە هەر ناوچەیەکدا دەبێت.

ئەو مامۆستا و قوتابیانەی نیشتەجێی قەزایەکن و لە قەزایەکی دیکە دەوام دەکەن، ئەگەر بەهۆی ڕەوشی کەشوهەواوە ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست بوو، دەتوانن دەوام نەکەن.

"ئاکارا ئەلیشا کێو" بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سۆران بە "کوردستان تیڤی" ڕاگەیاند: لە قەزای سیدەکان و حاجی ئۆمەران و بەشێکی زۆری گوندەکان بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە کرا بە پشوو. گوتیشی: لە ئێستایە لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی تەواوی سنوورەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکرێنە پشوو.

پەروەردەی سۆران دڵنیایی دەداتە ئەو مامۆستا و قوتابیانەی بەهۆی کەشوهەواوە ناتوانن بگەنە دەوام، کە هیچ ڕێکارێکی یاسایی یان کارگێڕییان بەرامبەر ناگیرێتە بەر. ئەم بڕیارانە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی قوتابیان، مامۆستایان و پەروەردەکارانی سنوورەکە دراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.