ئهمرۆ شەممە كۆشكی كرێملین ئیدانەی هێرشه سەربازییەکەی ئەمهریکای بۆ سهر ڤەنزوێلا کرد و ڕایگەیاند، هیچ پاساوێکی جێگیر بۆ هێرشەکە نییە و دوژمنایەتی ئایدیۆلۆژی بەسەر دیپلۆماسیدا زاڵ بووە.
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمهریکا کردەوەیەکی روونی دەستدرێژی چەکداریی دژی ڤەنزوێلا ئەنجامدا، ئەمەش بە قووڵی جێگەی نیگەرانی و ئیدانەکردنە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوژمنایەتی ئایدیۆلۆژی بەسەر پراگماتیزمی بازرگانیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە ."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.