Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:46

دۆناڵد  ترەمپ کۆتایی بە دەسەڵاتی نیکۆلاس مادۆرۆ هێنا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، هێرشە فراوانەکانیان بۆ سەر ڤەنزوێلا سەرکەوتوو بووە و توانیویانە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ئەو وڵاتە و هاوسەرەکەی دەستگیر بکەن و بیگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی فراوانی کردووەتە سەر ڤەنزوێلا.

دۆناڵد ترەمپ ڕوونی کردەوە، ئامانجی سەرەکیی هێرشەکان نیکۆلاس مادۆرۆ بووە و لە ئەنجامدا توانراوە ناوبراو و هاوسەرەکەی دەستگیر بکرێن.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا، دوای دەستگیرکردنیان، مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەوە گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی ڤەنزوێلا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.