Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:26

حکوومەتی ڤەنزوێلا: ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا دەستبەسەرداگرتنی نەوت و کانزاکانمانە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی زنجیرەیەک تەقینەوە پایتەختی ڤەنزوێلایان هەژاند، سەرۆکی ئەو وڵاتە باری لەناکاوی ڕاگەیاند و هێرشەکانی ئەمەریکای بە "دەستدرێژیی سەربازیی زۆر مەترسیدار" ناو برد

حکوومەتی ڤەنزوێلا لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر بۆردوومانەکان، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا 4 ناوچەی وڵاتەکەیانی کردووەتە ئامانج کە یەکێکیان شاری کاراکاسی پایتەختە.

حکوومەتی ئەو وڵاتە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد و بە دەستدرێژیی سەربازی وەسفی کردن، جەختیشی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی واشنتۆن لەم هێرشانەدا، دەستبەسەرداگرتنی سامانە سرووشتییەکانی وڵاتەکەیە، بەتایبەتی نەوت و کانزاکان. 

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا باری لەناکاوی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاندووە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، حکوومەتی ڤەنزوێلا داوای لە سەرجەم هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان کردووە کە پلانی کۆکردنەوە و ئامادەباشی چالاک بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێک.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.