Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 07:22

وادەی كۆتاییهاتنی ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئاشكرای دەكات كە ئێوارەی سبەی هەینی شەپۆڵی بەفر و بارانبارین لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت.

كەشناسی رایگەیاند: ئەمشەو شەپۆڵی بەفربارین لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام بێت، هەروەها ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان لەوێش بەفر دەبارێت.

راشیگەیاند: لەو ناوچانەی بارانیش دەبارێت، شەپۆڵی بارانبارینەكە بەردەوام دەبێت تاكو سبەی هەینی، بەڵام لە كاتەكانی نیوەڕۆی سبەی بارانبارین لە هەولێر و دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانیان لاواز دەبێت.

كەشناسی هەروەها رایگەیاند: بارانبارین سبەی ئێوارە لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی كوردستانیش كۆتایی دێت و  کاریگەریی شەپۆڵەكە بەیەكجاری تەواو دەبێت.

سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، كەشناسی ئاماژەی بەوە دا: ئەمشەو ناوچە شاخاوییەکان چەندین پلە لەژێر سفری سیلیزییەوەیە دەبن، لە سەنتەری شارەکانیش نزیک دەبێتەوە لە سفری سیلیزی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.