Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 21:00

پووتین له‌ دوا په‌یامی ساڵدا: له‌ جه‌نگی ئۆكراینا سه‌رده‌كه‌وین

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا لە گوتاری تایبه‌تی سەری ساڵدا بۆ وڵاته‌كه‌ی و سه‌ربازانی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پێی وایە لە جه‌نگی ئۆکراینا سەردەکەوێت کە نزیکەی چوار ساڵە مۆسکۆ سەرکردایەتی ده‌كات.

گوتارەکەی پووتین چەند خولەکێک پێش ئەوەی ساڵی 2026 بچێتە نیمچە دورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی دووری رووسیا لە تەلەفزیۆنەکانەوە پەخشکرا، ئەمەش یەکەم ناوچەی رووسیایە کە پێشوازی لە ساڵی نوێ بکات.

لە لێدوانەکەیدا پووتین داوای لە رووسەکان کرد کە پشتیوانی لە پاڵەوانەکانمان بکەن کە لە جه‌نگی ئۆکراینا شەڕ دەکەن و گوتی : "باوەڕی ته‌واومان بە ئێوە و سەرکەوتنمان هەیە".

پووتین له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا هیوای خۆشی له‌ ساڵی نوێدا بۆ سه‌ربازان و سەرکردەکانی رووسیا خواست و گوتی: باوەڕم پێ بکەن، ملیۆنان کەس لە هەموو رووسیا بیر لە ئێوە دەکەنەوە.

جه‌نگی ئۆکراینا زیانێکی زۆری مرۆیی لێکەوتووەتەوە و ژمارەی کوژراوانی سەربازی لە هەردوولا بە دەیان و تەنانەت سەدان هەزاریش مەزەندە دەکرێت.

گوتاری سەری ساڵ کە لە تەلەفزیۆنی فه‌رمی رووسیا پێشکەش دەکرێت، بووه‌ته‌ نەریتێکی ساڵانه‌ لە رووسیا و ملیۆنان کەس سەیری دەکەن و لەلایەن لیۆنید برێژنێڤ، سەرۆکی سۆڤیەت نه‌ریته‌كه‌ دروست بووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.