Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 18:13

پارێزگای هەولێر بۆ هاووڵاتییان: سەرجەم رێگەكان بەستوویەتی و تا دەكرێت بەكاریان مەهێنن

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر لە هۆشدارییەكدا داوا لە هاووڵاتییان دەكات تا دەكرێت رێگەكانی دەرەوە بەكارنەهێنن، چونكە سەرجەمیان بووەتە بەستەڵەك و بەستوویەتی.

پارێزگای هەولێر لە هۆشدارییەكدا رایدەگەیەنێت "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆڵی سێیەمی بەفربارین لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەکات".

راشیگەیاند "داواکارین لە هەموو خەڵک لەبەربوونی بەستەڵەک و بەستان رێگەكانی دەرەوە بەکارنەهێنن، بەتایبەتی بارهەڵگرە بازرگانەکان ئەگەر زۆر پێویست نەکا با خۆیان لەو ڕێگەیانە نەدەن".

پارێزگای هەولێر بەتایبەتیش ناوی رێگەی سەرەکی گۆمەسپان – سماقووڵی دەهێنێت کە پلەی گەرمی تێیدا زۆر دادەبەزێت بۆ خوار سفڕی سیلیزی.

بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر دەكات ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان دەبل ئەکسل نەبن و هەروەها زنجیر لە تایەكانیان نەدرابێت، ئەو رێگەیانە بەكارنەهێنن.

بەهەمانشێوە داوی لە گەشتیاران كرد یارمەتی تیمەکان بدەن بۆ خاوێنکردنەوە و ڕاماڵینی بەفر لەسەر رێگەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.