Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 13:22

ئەمشەو ساردترین شەوی زستانی ئەمساڵ دەبێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرای دەكات كە ئەمشەو ساردترین شەوی زستانی ئەمساڵ دەبێت، ئاماژە بەوەش دەكات كە سبەی چوارشەممە شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: ئەمشەو دار و بەرد دەیبەستێت و دیاردەی شەختە لە تەواوی ناوچەکان ڕوو دەدات و پلەکانی گەرما لەژێر سفڕی سیلیزی دەبن، واتە ئەمشەو ساردترین شەوی زستانی ئەمساڵ دەبێت.

راشیگەیاند: پیشبینی دەکرێت لەسبەینێ چوارشەممەوە دووبارە شەپۆڵێکی دیكەی بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچه جیاوازەکان بگرێتەوە.

هەروەها رایگەیاند: سەرەتا شەپۆڵەكە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێ دەکات، لە كاتی ئێوارەدا دەگاتە هەولێر و سۆران.

ئاماژەی بەوەش دا: كاریگەری شەپۆڵەكە رۆژی پێنجشەممە فراوانتر دەبێت و دەگاتە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و ڕاپەڕین و هەڵەبجە و ئەگەری بەفربارین و بارانی مامناوەند و بەخوڕ هەیە، هەروەها لە هەولێر و کەرکووک و گەرمیانیش باران دەبارێت.

شارەزاكەی كەشناسی جەختیشی كردەوە كە ڕۆژی هەینی كاریگەری شەپۆڵەکە كۆتایی دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.