بڕیاره سبەی سێشەممە بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی هاوپەیمانی خۆی لە ئەمه‌ریکا کۆببێتەوە و پرسی ئه‌تۆمیی ئیران و قۆناغی داهاتووی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە تاوتوێ بكه‌ن.
به پێی پڕۆتۆكۆڵ کۆبوونەوەكه لە هاوینەهەواری مارئا لاگۆی ترەمپ لە فلۆریدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت کە پێنجەمین کۆبوونەوەیە لە نێوان تره‌مپ و نه‌تانیاهۆ له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران و غه‌ززه ئه‌نجامدرا بێت.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا، نەتانیاهۆ داوای دانوستان و كۆبوونه‌وه‌ی له تره‌مپ کردووە و هەوڵدەدات هەر لە مانگی یەکدا حکوومەتێکی تەکنۆکراتی فەلەستینیی لە غەززە پێكبهێنێت، ئه‌ویش به جێگیرکردنی هێزێکی سەقامگیری نێودەوڵەتیی له‌و كه‌رته‌دا.
لای خۆیه‌وه، شۆشانا پیدەرسن، گوتەبێژی حکوومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نه‌تانیاهۆ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ گفتوگۆ لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غه‌ززه دەکات، ئه‌ویش به مەرجی دڵنیابوون لە داماڵینی چەک لە حەماس و داماڵینی چەک لە غەززە.
جگه له‌وه، بەرپرسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردوودا نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە ئێران جبەخانەی مووشەکی بالیستیکی خۆی ئاوەدان دەکاتەوە به‌بێ گوێ دان به یاساكان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.