Erbil 31°C چوارشەممە 24 حوزەیران 08:37

بزووتنەوەی حەماس بەفەرمی كوژرانی ژمارەیەك فەرماندەی بزووتنەوەكەی راگەیاند

کوردستان TV
100%

بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی كوژرانی ژمارەیەك لە فەرماندەكانی بزووتنەوەكەیانی لە رووبەڕووبوونەكاندا بەرامبەر سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە راگەیاند، لەنێو كوژراوەكان محەمەد سنوار فەرماندەی كەتائیبی عیزەدین قەسام و ئەبوو عوبەیدە گوتەبێژی بزووتنەوەكە هەن.

كەتائیبی عیزەدین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ دووشەممە راگەیەنراوێكی تەلەفزیۆنی لە رێگەی گوتەبێژە نوێیەكەی بڵاوكردەوە، لە راگەیەنراوەكەدا كوژرانی ئەو فەرماندانەی لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكان لەگەڵ سوپای ئیسرائیل راگەیاند.

فەرماندە كوژراوەكانی بزووتنەوەی حەماس بریتین لە: محەمەد سنوار (ئەبوو ئیبراهیم) فەرماندەی كەتائیبی عیزەدین قەسام، محەمەد شبانە (ئەبوو ئەنەس) فەرماندەی لیوای رەفح لە كەتائیبی قەسام، حەكەم عیسا (ئەبوو عومەر) فەرماندەی باڵا، رائید سەعد (ئەبوو مەعاز) فەرماندەی لیوای بەرهەمهێنانی چەك و تەقەمەنی لە كەتائیبی عیزەدین قەسام.

هەر لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەكاندا بەرامبەر سوپای ئیسرائیل، چەند مانگێك پێش ئێستا ئەبوو عوبەیدە (حوزەیفە سەمیر عەبدوڵا كەحلووت) گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماسیش كوژرابوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.