بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی زانیاری نوێی لەبارەی شەپۆڵی بەفر و بارانبارین بۆ ئەمشەو و سبەی دووشەممە بڵاو كردەوە، ئاماژەی بەوەش دا كە كەشوهەوا لە كاتەكانی بەرەبەیاندا زۆر سارد دەبێت بەشێوەیەك كە پلەكانی گەرما دەچنە ژێر سفڕی سیلیزی.
كەشناسی رایگەیاند: ئەمشەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران و بەفربارینەی هەیە بەردەوام بێت.
راشیگەیاند: سبەی دووشەممە پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی جەمسەری سارد هەیە بۆ سەر ناوچەکەمان، ئەمەش وا دەکات كە پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە بکەن بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیاندا لە ناوچە سنوورییەکان لەژێر سفڕ و سەنتەری پارێزگاکان لە سفر نزیک دەبێتەوە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمشەو پێشبینی دروستبوونی دیاردەی تەمومژ هەیە، ئەم تەمومژەش تا کاتەکانی بەرەبەیان کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە.
كەشناسی هەروەها رێژەی بارانبارین ئەمرۆ یەكشەممە لە کاتژمێر 9 بەیانی تاکو 9 شەو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر: 15.6 ملم
پیرمام: 35.4 ملم
سلێمانی: 18.3 ملم
چەمچەماڵ: 13.3 ملم
دهۆک: 3.2 ملم
زاخۆ: 0.2 ملم
شەمامک: 9.4 ملم
کەرکووک: 6.8 ملم
خانقین: 17.2 ملم
دووزخورماتوو: 6 ملم
ئاکرێ: 16 ملم
بامەرنی: 5.4 ملم
بارزان: 20.6 ملم
بازیان: 18.6 ملم
دەربەندیخان: 24.8 ملم
هەڵەبجە: 37.4 ملم
هەڵشۆ: 25 ملم
کەلار: 9.8 ملم
خەبات: 9.4 ملم
مەیدان: 19 ملم
سۆران: 14.6 ملم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.