لە ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفرێکی قورس باریوە و بە درێژایی شەوی ڕابردوو تیمەکانی بەفر ڕاماڵین خەریکی ڕاماڵینی بەفری ڕێگاکانی ئەم ناوچەیە بوون.
سەردار ئیبراهیم رەزانی، بەرپرسی تیمەکانی بەفرڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران بە کوردستان تیڤیی راگەیاند: درەنگانی شەو و تیمەکانمان لە حاجی ئۆمەران خەریکی بەفرڕاماڵین بوون.
راشیگەیاند دوای ئەم شەپۆلە بەفربارینە لە حاجی ئۆمەران 25 سانتیمەتر بەفر باریوە بەڵام تیمەکانیان هەموو رێگاکانیان پاک کردوونەتەوە.
بەرپرسی تیمی بەفرڕاماڵین راشیگەیاند: کۆی رێژەی گشتی بەفربارینی ئەمساڵ گەیشتە 45 سانتیم و تا ئێستا 30 تۆن خوێشمان لە رێگاکان پرژاندووە بۆ ئەوەی رێگا نەبنە سەهۆڵبەندان و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەبێت.
گوتیشی: هەرچەندە رێگاکانمان خاوێن کردوونەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەفربارین بەردەوامە و پلەکانی گەرما خوار سفرن، پێویستە ئەوانەی کاری زۆر تایبەتیان نەبێت، رێگای حاجی ئۆمەران نەگرنەبەر، بۆ سەلامەتی ژیانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.