وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نوێترین گۆڕانکاری لە "ڕۆژژمێری کشتوکاڵی" ڕاگەیاند و بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی چەندین بەرهەمی بۆ بازاڕەکانی وڵات ڕاگرت.
چەوەندەر، شێلم، خەس(کاهوو)، قەڕنابیت، کەلەرم، کولەکە، باینجان، پەتاتە، هێلکە، مریشک، هەنگوین و خورما.
مەهدی زەمەد قەیسی، ڕاوێژکاری وەزارەت ڕایگەیاند: لە ئێستادا هاوردەکردنی تەماتە ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەگەر بەرهەمی ناوخۆ زیاد بکات، ئەویش قەدەغە دەکرێت بۆ ئەوەی جوتیاران زیانمەند نەبن و نرخیش لە بازاڕدا جێگیر بێت.
پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستان:
ڕووبەری دیاریکراو: ٤.٥ ملیۆن دۆنم زەوی.
٣.٥ ملیۆن دۆنم پشت بە ئاوی ژێرزەوی و سیستەمی ئاودێری نوێ دەبەستێت.
١ ملیۆن دۆنم لە ڕێگەی ئاوی سەر زەوییەوە ئاو دەدرێت.
بەهۆی کەمیی ئامێرەکانی ئاودێری نوێ، وەزارەت ڕێگەی داوە پەنا بۆ ئاودێری ئاسایی (تەقلیدی) ببرێت.
پڕۆژەکانی نەمام چاندن و سەوزکردن:
وەزارەت ئاماژەی بەوە کرد کە سەوزکردنی پشتێنەی بەغدا لە ئەستۆی شارەوانی بەغدایە و پارێزگاکانی تریش حکوومەتە خۆجێییەکان لێی بەرپرسن، ڕۆڵی وەزارەتی کشتوکاڵ تەنها سەرپەرشتیاری تەکنیکی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.