وەزارەتی ناوخۆی سوریا ئاماری قوربانییانی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییەی ڕاگەیاند کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، مزگەوتێکی لە شاری حومس کردە ئامانج.
ڕۆژی هەینی،26ـی کانوونی یەکەم، وەزارەتی ناوەخۆی سوریا، ڕایگەیاند: تەقینەوەک لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینیدا لە مزگەوتی ''ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تالیب'' کە دەکەوێتە شەقامی ''خەزەری'' لە گەڕەکی ''وادی ئەلزەهەب'' لە شاری حومس ڕووی دا.
وەزارەتی ناوەخۆی سوریا: بەهۆی ئەم کارە تیرۆریستییەوە، 12 هاووڵاتی شەهید بوون و 21 کەسی دیکەش بە برینی جیاواز بریندار بوون، کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەمارۆی ئەمنییان بەدەوری مزگەوتەکەدا دروست کردووە. هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و کۆکردنەوەی بەڵگەکان کردووە بە مەبەستی ڕاوەدوونان و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەم ''تاوانە قێزەونە''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.