ئهمڕۆ پێنجشەممە پاپا لیۆ چواردەیەم داوای لە ئۆکراینا و رووسیا کرد کە ئازایەتییان هەبێت بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی راستگۆیانە و ڕاستەوخۆ لە نێوان هەوڵە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نزیکەی چوار ساڵەی نێوانیان.
لە پەیامی جەژنی کریسمسدا بۆ شاری رۆما و جیهان گوتی: "ئێمە بە تایبەتی دوعا دەکەین بۆ گەلی ئازارچێشتووی ئۆکراینا تا ژاوەژاوی چەکهكان بێدەنگ بێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پاڵپشتی پابەندبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئازایەتی بۆ گفتوگۆی ڕاستگۆیانە و ڕاستەوخۆ و شکۆمەندانە بدۆزنەوە".
به تایبهت داواشی له رووسیا و ئۆكراینا كرد ناكۆكییهكان وهلا بنێن و ئازایهتی بنوێنن له پێناو ئاشتیدا.
رووسیا و ئۆکراینا ماوەی چەند هەفتەیەکە خەریکی دانوستانی ناڕاستەوخۆن لە هەوڵێکدا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، ئەمەش لەسەر بنەمای پێشنیارێکی ئەمریکا.
پاپا لە یەکەم پەیامی جەژنی کریسمسدا لە دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکی، باسی لەو ململانێیانە کرد کە لە سەرانسەری جیهاندا پەرەی سەندووە پێش ئەوەی هەزاران کەس لە گۆڕەپانی سانت پیتەر لە ڤاتیکان کۆببنەوە.
دوعای بۆ ئەوانەش كرد كه بەهۆی نادادپەروەری، ناسەقامگیری سیاسی، گۆشەگیری ئایینی و تیرۆرەوە ئازار دەچێژن، بەتایبەتی لە سودان، باشووری سودان، مالی، بورکینافاسۆ و کۆماری کۆنگۆی دیموکرات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.