Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 09:43

بەفر لە سەنتەری شارەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ دەبارێت

کوردستان TV
100%

شارەزایەكی كەشناسی پێبشبینی كردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفر لە سەنتەری شارەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ و مووسڵ ببارێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت "پێشبینی دەكرێت ئەو بارسته هەوایە ساردە کە سەرچاوەکەی لە سیبیریاوه هاتووە، لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر شۆڕببێتەوە بۆ ناوچە نزمایی و دەشتاییەکانی هەرێمی کوردستان".

هەروەها رایدەگەیەنێت "پێشبینی دەكرێت لە کۆتا ڕۆژی ساڵی 2025 سەنتەری شارەكانی هەولێر و دهۆک و زاخۆ و مووسڵ بەفربارین بیانگرێتەوە".

راشیدەگەیەنێت "بەفربارینەكە هەروەها بەشێك لە سنوورەكانی پارێزگای سلێمانی و كەركووك و ئیدارەی سۆران و راپەڕین و گەرمیانیش دەگرێتەوە".

 

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە "لە هەندێك شوێن و ناوچە ئەگەر هەیە ئەو بەفربارینە بە تێکەڵی لەگەڵ باران ببارێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.