وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆكاری كەمبوونەوە و پچڕانی كارەبای ماڵانی بەشێك لە گەڕەكەكان بڵاو كردەوە.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا".
وەزارەتی كارەبا هەروەها رایدەگەیەنێت "هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە".
چەند رۆژێكە پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای بەشێك لە گەڕەكان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە و ناوەناوە كارەبا دەپچڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.