ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پلاندانانی عێراق پۆلێنکردنی خێزانەکانی پارێزگاكانی عێراق وەک هەژار بەگوێرەی داهاتی مانگانەیان دهخاته روو و دهڵێت، بهگوێرهی ئهو پلانهی له ماوهی رابردوو كاریان لهسهری كردووه رێژەی هەژاری لە 23٪ بۆ 17.5٪ دابەزیوە.
لای خۆیهوه،عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووه: هێڵی هەژاری بۆ هەر تاکێک به پێی ئهو پێوهرهی كه دانراوه 137 هەزار دینارە لە مانگێکدا.
روونیشیکردەوە: "ئەگەر داهاتی تاک لەو بڕە زیاتر بێت ئەوا بە هەژار هەژمار ناکرێت".
گوتهبێژی پلاندانانی عێراق راشیگهیاند: وەزارەت هێڵی ناوەند و هێڵی هەژاری بۆ خێزان به گوێرهی واقیع دیاریدهكات، بۆ نموونە ئەگەر ژمارەی ئەندامانی خێزانێک 5 کەس بێت، ئەوا ئەنجامی لێکدانی 137هەزار لە 5، دەکاتە نزیکەی 700 هەزار دینار، کە ئەمەش هێڵی هەژارییە بۆ خێزان نەک تاک".
ئاماژەی بەوەش کردووه: " به پێی پێوهرهكان ئەگەر داهاتی خێزانەکە کەمتر بێت لە 700 هەزار دینار لە مانگێکدا، ئەوا وەک خێزانێکی هەژار پۆلێن دەکرێت".
جەختیشیکردەوە: "ئەو خێزانەی داهاتیان لە 700 هەزار دینار زیاتر بێت بە هەژار دانانرێن و گوتیشی: ئەمە پێوەری پێوانەکردنی هەژارییە، چونکە داهات بەگوێرەی پێداویستییەکانی ژیان دەپێورێت کە بریتین لە خۆراک، تەندروستی، پەروەردە و ئەو پێداویستییە سەرەکییانەی مرۆڤ لە ژیانی رۆژانەیدا پێویستی پێیەتی.
هینداوی ئاماژەی بەوەشکردووه: "ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا سهركهوتوو بووه بەجۆرێک رێژەی هەژاری لە 23٪ بۆ 17.5٪ دابەزیوە، ئەم ستراتیژەش تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بەشەخۆراکی مانگانە و پاڵپشتیکردنی هەژارانی لە بوارەکانی پەروەردە و تەندروستیدا لەخۆگرتووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.