بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاو کردەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی پڕۆسەی بڕینی پسولە بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی دارایی 2025.
ڕۆژی چوارشەممە، 24ـی کانوونی یەکەم، بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند: بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24- 12- 2025 لە کاتژمێر 1:00ـی پاشنیوەڕۆوە، بڕینی هەموو جۆرە پسولەیەک لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕادەگیرێت.
بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە تا دەسپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێدا بەردەوام دەبێت.
هەروەها لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: ''ئەو هاوڵاتییانەی لەم ماوەیەدا مامەڵەکانیان تووشی سزای دواکەوتن دەبێت، بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سزای دواکەوتن دەبەخشرێن''.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارە داراییەکانی کۆتایی ساڵدایە کە ساڵانە لە دامودەزگاکانی حکومەت بۆ ڕێکخستنەوەی ژمێریارییەکان جێبەجێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.