Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 10:18

دۆناڵد ترەمپ: ژمارەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان زیاد دەکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانی هێزی دەریایی بۆ دروستکردنی دوو کەشتیی جەنگیی نوێ پەسەند کردووە و کار بۆ زیادکردنی ژمارەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: "کار دەکەین بۆ زیادکردنی ژمارەی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکان، هەروەها ڕەزامەندیم لەسەر پلانی هێزی دەریایی داوە بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی دوو کەشتیی جەنگیی نوێ".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا، ئەو دوو کەشتییە جەنگییە نوێیە دەبنە گەورەترین کەشتی لە مێژووی وڵاتەکەماندا.

ترەمپ لەبارەی توانای ئێستای دروستکردنی کەشتییەکانیشەوە ڕوونی کردەوە: "لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی 15 ژێردەریایی و 3 کەشتیی فڕۆکەهەڵگری دیکەین".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.