Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 18:04

پۆلیسی ئوستراڵیا حەوت کەس له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر جووله‌كه‌كان دەستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ پێنجشەممە پۆلیسی ئوسترالیا ڕایگەیاند، دوای زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان حەوت کەسیان لە باشووری ڕۆژئاوای سیدنی دەستگیرکردووە، ئه‌وه‌ش دوای هێرشەکەی کەناری بۆندی له‌ سیدنی کە ئاهه‌نگێكی جوولەکەکانی کردە ئامانج.

پۆلیسی نیوساوس وێڵز لە بەیاننامەیەکدا ده‌ڵێت "هێشتا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی بوندای نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ ئاكام" کە تیایدا بووە هۆی کوژرانی 15 کەس کە لە کەنار دەریاکە بوون و ئاهەنگی جەژنی جوولەکەکانی هانۆکایان بەڕێوەبرد.

ئەفسەرانی پۆلیس دوو ئۆتۆمبێلیان ده‌ستگیر كردووه‌ لە گەڕەکەکانی باشووری ڕۆژئاوای سیدنی، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشتووه‌ کە ئەگەری پلاندانانیان هه‌بووه‌ بۆ کردەی زیاتری كوشتن كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت هه‌مان بكه‌رانی كوشتنی جووله‌كه‌كان بن.

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانەوە پەخشکراون دەریخستووه‌، کە ئەفسەرانی پۆلیسی چەکدار بە جلوبەرگی کامۆفلاجەوە چەند پیاوێکیان دەستگیركردووه‌ کە دەستەکانیان لە پشتیانەوە بە کۆت و بەند به‌ستراوه‌ و یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەرکەوتووە کە خوێن لە سەری دەڕژێت.

جێی باسه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕۆژی یەکشەممە لە هێرشێکی دژە جوولەکەکاندا بۆ سەر کەناری بۆندی لە سیدنی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو خراپترین جۆری تەقەکردنی رووبه‌ڕووی به‌كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامدا كه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوودا له‌ ئوسترالیا وێنه‌ی نه‌بووه‌، له‌ ئه‌نجامدا 15 هاووڵاتیی جووله‌كه‌ نشینی سیدنی گیانیان له‌ده‌ستدا.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.