Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 18:57

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە جەماوەری زاخۆ و هەموو خەڵكی كوردستان دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە جەماوەری یانەی زاخۆ و هەموو خەڵكی كوردستان كرد بە بۆنەی بردنەوەی خەڵاتی فیفا بۆ باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاوی كردەوە "ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆك بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامداوە".

بڵاویشی كردەوە "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی و خۆشحاڵی خۆی بە سەركەوتنی جەماوەری زاخۆ دەربڕیوە كە توانیویانە ناسناوێكی مێژوویی فیفا لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنن".

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ هەروەها بڵاوی كردۆتەوە "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی بۆ ئەم دەستكەوتە مێژووییە، پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵكی كوردستان كردووە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.