Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 08:44

بەرگریی شارستانیی سۆران روونكردنەوە لەسەر ئەو تەرمە دەدات كە دۆزراوەتەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران ئاشكرای دەكات كە تەرمێك دۆزراوەتەوە، بەگوێرەی جلوبەرگەكەی بێت گومان دەكرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت.

رەوەند هاودیانی گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: تەرمی ئافرەتێك لە نزیك بێخمە لە سنووری شارۆچكەی خەلیفان دۆزراوەتەوە و تیمەكانمان گەیشتوونەتە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەكە.

راشیگەیاند: تیمەكانمان خەریكن تەرمەكە دەگوازنەوە بۆ پزیشكی دادی لە هەولێر.

هەروەها رایگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان و هەروەها ئەو جلوبەرگانەی كە لەبەر تەرمەكەیە، گومان دەكرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمانە زانیاری سەرەتایین و تا ئێستا بەتەواوەتی دڵنیا نەبووینەتەوە كە ئەمە تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت.

چیرۆكی خنكانی مامۆستا ئاڤێستا و نەدۆزرانەوەی تەرمەكەی، كاردانەوەی زۆری لەناو خەڵكی كوردستان و میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ لە رێكەوتی 5/4/2025 كەوتە ناو ئاوی تەنگاتور لە دەڤەری بارزان و بێ سەروشوێن بوو، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە رێگەی چەندین شێوازی گەڕان بە بەكارهێنانی هێلیكۆپتەر و درۆنی ژێرئاو و بەلەم و پیادە بۆ ماوەی 90 رۆژ بەبێ پچڕان بەدوای تەرمەكەیدا گەڕان، بەڵام لە كۆتاییدا هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.